text
stringlengths 0
288k
|
---|
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌سه‌ر ئاشتی هه‌ورامی دێته‌ده‌نگ |
|
وێستگه - |
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌و لایه‌نانه‌ی كار بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له ئاشتی هه‌ورامی ده‌كه‌ن، هه‌وڵه‌كه‌یان سیاسییه و ئه‌سته‌مه سه‌ربگرێت، چونكه سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه پێویستی به ده‌نگی 2/3ـی په‌رله‌مانتارانه. |
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاری مه‌ردان خدر په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه له په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه "بابه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ بۆ بانگهێشتكردن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له (ئاشتی هه‌ورامی) بابه‌تێكی سیاسییه؛ دوای ئه‌و بارۆدۆخه‌ی ئێستا هه‌یه دێت كه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان دروست بووه." |
مه‌ردان وتی: "بانگهێشتكردن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه مافێكی یاساییە، به‌ڵام ناكرێت ئه‌و مافه به سیاسی بكرێت". |
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی وتیشی: "پێمانوایه ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه قه‌یرانی دارایی و ئابووری بێت ئه‌وا پێویسته وه‌زیری دارایی و ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له‌و مه‌له‌فه هه‌موویان بانگهێشت بكرێن، چونكه ئه‌وانیش به‌رپرسن؛ خۆ ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه كه‌رتی نه‌وت بێت وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به‌ته‌نها به‌رپرس نییه ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و نوێنه‌ری زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی تێدایه و پێویسته له‌و ئه‌نجوومه‌نه پرسیار بكرێ." |
مه‌ردان خدر جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌وان ناتوانن متمانه له وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان وه‌ربگرن، چونكه وه‌رگرتنی متمانه پێویستی به ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران هه‌یه و، له‌م خوله‌ی ئێستای په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر نیمچه‌ته‌وافوقێك نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی متمانه له وه‌زیرێك وه‌ربگیرێت ئه‌سته‌مه بتوانرێت به زۆرینه یان هه‌وڵی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك متمانه له وه‌زیرێك وه‌ربگیرێتەوە". |
له چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، نووسراوێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد به‌مه‌به‌ستی بانگهێشتكردنی ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان و هه‌وڵی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌له ناوبراو ده‌ده‌ن. |
PM:05:10:05/09/2015 |
ئه‌م بابه‌ته 371 |
جار خوێنراوه‌ته‌وه |
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت |
(function (d, s, id) { |
var js, fjs = d.getElementsByTagName(s)[0]; |
if (d.getElementById(id)) return; |
js = d.createElement(s); js.id = id; |
js.src = "//connect.facebook.net/en_US/all.js#xfbml=1"; |
fjs.parentNode.insertBefore(js, fjs); |
}(document, 'script', 'facebook-jssdk')); |
window.fbAsyncInit = function() { |
FB.init({ |
appId : '1005570636147920', |
xfbml : true, |
version : 'v2.7' |
}); |
}; |
(function(d, s, id){ |
var js, fjs = d.getElementsByTagName(s)[0]; |
if (d.getElementById(id)) {return;} |
js = d.createElement(s); js.id = id; |
js.src = "//connect.facebook.net/en_US/sdk.js"; |
fjs.parentNode.insertBefore(js, fjs); |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.