id
stringlengths
1
5
title
stringlengths
1
99
author
stringclasses
172 values
book
stringclasses
254 values
content
stringlengths
13
55.6k
201
مەی یاقوتی سوور سوراحی کانی
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
مەی یاقوتی سوور سوراحی کانی لەش پیاڵەکەی و شەرابیش گیانی ئەم پیاڵە جوانەی زەردەخەنەی مەی خوێناوی دڵە ئەگەر بیزانی
202
مەیخانە بە مەیخۆران ئاوایە
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
مەیخانە بە مەیخۆران ئاوایە خوێنی دوو هەزار تۆبەم لە ملایە من گوناهـ نەکەم ڕەحمەت کوا ئەبێ تامی لێبووردن لە گوناهـ دایە
203
نازانم ئەوەی کردمی بە ئینسان
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
نازانم ئەوەی کردمی بە ئینسان بەهەشتی دامێ یا دۆزەخ کامیان نەی و پیاڵەی مەی ئافرەتێکی جوان ئەم سیانە بۆ من بەهەشت بۆ خۆیان
204
نە ئەبووم گەر بوون بەدەستم بوایە
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
نە ئەبووم گەر بوون بەدەستم بوایە نەش ئەچووم ئەگەر چارەم بکرایە خۆزگە سەد خۆزگە بۆ ئەم دنیایە یان نەهاتمایە یان نەچومایە
205
هاتن بەدەستمان نەبوو تا نەڕۆین
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
هاتن بەدەستمان نەبوو تا نەڕۆین تاڵاوی مەرگیش هەر ئەبێ بخۆین دەخیلتم ساقی هەستە تا زووە داخی زەمانە با بە مەی بشۆین
206
هاتن و چوونمان بێ سوود و هۆیە
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
هاتن و چوونمان بێ سوود و هۆیە قاڵیچەی ژینمان بێ تان و پۆیە لە گێژەی چەرخا ئای کە گیانی پاک ئەسوتێ قرچ و هەرا و بۆسۆیە
207
هاودەمی مەی بە، خەزنەی مەحموودە
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
هاودەمی مەی بە، خەزنەی مەحموودە لە نای گوێ بگرە نەغمەی داوودە قەت خەمی دوێنێ و سبەینێ مەخۆ ئەمڕۆ خۆش بژی باقی بێ سودە
208
هاکا کاروانی ژیان تێپەڕ بوو
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
هاکا کاروانی ژیان تێپەڕ بوو کوڕگەل با کۆڕێ ببەستین هەموو ساقی، تۆش غەمی بەیانی مەخۆ مەی تێکە، زوو بە، شەومان بەسەرچوو
209
هێندە مەی ئەخۆم کە لە بۆنی مەی
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
هێندە مەی ئەخۆم کە لە بۆنی مەی پڕبێ گۆڕەکەم لەو بۆنە خۆشەی گەر عارەقخۆرێ بە لاما بڕوات مەست و سەرخۆش بێ و تێر بڵێ ئۆخەی
210
هەر قومێ ساقی لە مەی بڕژێنێ
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
هەر قومێ ساقی لە مەی بڕژێنێ کوێرایی بەسەر دیدەما دێنێ سوپاس بۆ خواکەی کە بادەی خوڵقان قومێکی هەزار دەرد ئەپەڕێنێ
211
هەرچەند شیرینە ڕەنگ و شێوەمان
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
هەرچەند شیرینە ڕەنگ و شێوەمان چاوڕەش، ڕوومەتگەش، باڵابەرز و جوان لەگەڵ ئەوەشا مامۆستای ژیان خۆشی نازانێ بۆ ئێمەی خوڵقان
212
هەفتە هەموو ڕۆژ مەی بخۆ سەربەست
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
هەفتە هەموو ڕۆژ مەی بخۆ سەربەست نەکەی قەت جومعە دەربکەی لە دەست لای ئێمە یەکەشەممە یا جومعەیە تۆ خواپەرست بە نەوەک ڕۆژپەرست
213
هەموو ڕۆژ ئەڵێم قەستەم بە یەزدان
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
هەموو ڕۆژ ئەڵێم قەستەم بە یەزدان تۆبە لەمەی بێ و تف لەمەی خۆران وا بەهار داهات پڕ گوڵاڵەی جوان ئەمڕۆ تۆبەکەم تاهەتا شکان
214
هەور هات و گریا دیسان بەهارە
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
هەور هات و گریا دیسان بەهارە وەرە سەرخۆش بین لەم سەوزەزارە ئاخۆ سەوزەگیای سەرگۆڕی ئێمە سبەی سەیرانگای کام هەرزەکارە
215
وەختێ پیاڵەهات هەی شۆخی نازدار
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
وەختێ پیاڵەهات هەی شۆخی نازدار بیگێڕە بەزمی مەی و عوود و تار سەد «جەم» سەد «کەی» خستۆتە ناوچاڵ هاتنی مانگ و ڕۆیشتنی هەر جار
216
وەک ئاو لە دەریا، لە دەشت با ڕۆیی
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
وەک ئاو لە دەریا، لە دەشت با ڕۆیی ڕۆژێکی تریش لە ژین وا ڕۆیی نەکەی قەت غەمی دوو ڕۆژ هەڵگری ڕۆژێک نەهاتوو ڕۆژێک وا ڕۆیی
217
پلاری زەمان داویتە پێش خۆ
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
پلاری زەمان داویتە پێش خۆ ئەتبا و ئەتهێنێ، بێ قڕە بڕۆ ئەو کەسەی کە تۆی وا بەم دەردە برد ئەو ئەزانێت و ئەو ئەی زانێ بۆ
218
پیاڵە بەو چەشنە درووست کراوە
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
پیاڵە بەو چەشنە درووست کراوە بشکێ لای سەرخۆش کفری تەواوە هەر سەرە و کوڵمە و لاجانگە و چاوە لای خوا ڕەوایە بڵێن شکاوە خیام: ترکیب پیاله‌ای که درهم پیوست بشکستن آن روا نمیدارد مست چندین سر و پای نازنین از سر و دست از مهر که پیوست و به کین که شکست
219
پێش ئێستا نیشان بووە و نووسراوە
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
پێش ئێستا نیشان بووە و نووسراوە چاک بیت یان خراپ بۆت دانراوە چارەنووس چی بێ هەر ئەوە ئەبێ خۆت بکوژی ببڕی سودی نەماوە
220
پێم دەڵێن مانگی ڕەمەزان واهات
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
پێم دەڵێن مانگی ڕەمەزان واهات ئیتر ناتوانێ دەم لە مەی بدات من لە شەعبانا هێندە مەی ئەخۆم سەرخۆش بکەوم تا جەژنیش ئەڕوات
221
چارەنووس چی بێ ناگۆڕێ ئیتر
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
چارەنووس چی بێ ناگۆڕێ ئیتر غەم جەرگت لە خوێن زیاتر ئەکا پڕ بە درێژی عومرت خوێناو بنۆشی هەر ئەوەی کە هەی ئیتر هیچی تر
222
چاکە و خراپە پیشەی بەشەرە
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
چاکە و خراپە پیشەی بەشەرە خۆشی و ناخۆشیش قەزاوقەدەرە گلەیی مەکە تۆ لە زەمانە وەک تۆ زەلیلە ئەو قوڕبەسەرە
223
چومە گوزەری گۆزەفرۆشان
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
چومە گوزەری گۆزەفرۆشان لە قوڕ ئەیانکرد هەزار گۆزەی جوان خەڵکە کوێرنەبووم بە چاوی خۆم دیم کەللەی باپیرمە قوڵفی گۆزەکان
224
چۆن هەوری نەورۆز گوڵاڵە ئەشوا
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
چۆن هەوری نەورۆز گوڵاڵە ئەشوا تۆش پەژارەی دڵ بە مەی بشۆ وا ئەم لالەزارەی سەیرانگای تۆیە سبەی ئەبینی لە خاکت ڕوا
225
ڕۆحی ڕەوانت لەبەر کە دەردێ
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
ڕۆحی ڕەوانت لەبەر کە دەردێ لافاوی نەمان ئەیبا دەس بەجێ مەست بە نازانی لە کوێوە هاتووی ناشزانی دوایی بەرەو کوێ ئەچێ
226
ڕۆژ خۆشە و شەماڵ ئەلەرێتەوە
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
ڕۆژ خۆشە و شەماڵ ئەلەرێتەوە نم نمەی باران گوڵ ئەسڕێتەوە بولبولێ ئەی گووت بە گوڵێکی زەرد با جاڕێ بدرێ مەی بخورێتەوە
227
ڕێگای هاتوچۆم ئەتەنێ بە داو
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
ڕێگای هاتوچۆم ئەتەنێ بە داو بە خەتا و گوناهـ بە تەفرەی ڕازاو هەزاران پەندم بەسەر ئەهێنێ تاوان لە تۆیە و من عاسی و بەدناو
228
ڕێی کەوتە گوڵشەن بە مەستی بولبول
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
ڕێی کەوتە گوڵشەن بە مەستی بولبول دی لە بەزمایە جام و مەی و گوڵ هاتە زمان و بە گوێمیا چرپاند عومری ڕۆیشتووت بسپێرە بە گڵ
229
کاتێ دوا گوڵی عومرم وشک ئەبێ
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
کاتێ دوا گوڵی عومرم وشک ئەبێ ئەندامی جەستەم لەبەر یەک دەربێ ئەگەر خاکەکەم بە کاسەی مەی بێ هەر پڕ مەی کرام هەڵئەسمە سەرپێ
230
کاتێ وەنەوشە شین و خاڵخاڵە
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
کاتێ وەنەوشە شین و خاڵخاڵە شەماڵ شەن ئەکا چاکی گوڵاڵە هۆشیار کەسێکە دەسلەملانی یار شەراب ئەنۆشێ ئەشکێنی پیاڵە
231
کاتێ کۆڕتان بەست یارانی گیانی
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
کاتێ کۆڕتان بەست یارانی گیانی مەجلس گەرم بوو بەشادومانی ساقی کە بادەی گوڵگوونی هانی بە دوعا یادکەن هاوڕێ فڵانی
232
کافرم، بێ دین، کوانێ ڕەزای تۆ؟
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
کافرم، بێ دین، کوانێ ڕەزای تۆ؟ دڵڕەشم کوانێ تیشکی چرای تۆ؟ تۆ ئەگەر بە نوێژ بەهەشتم بەیتێ ئەوە کڕینە کوانێ سەخای تۆ؟
233
کە خۆت مەی ناخۆیت لە سەرخۆش مەگرە
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
کە خۆت مەی ناخۆیت لە سەرخۆش مەگرە خۆت پیاوچاک مەکە بە فێڵ و تەفرە دڵت خۆش مەکە شوکر مەی ناخۆیت سەد گوناهـ ئەکەیت مەی زۆر باشترە
234
کە کێشرا گیانی پاکی من و تۆ
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
کە کێشرا گیانی پاکی من و تۆ خشتێ دوو بۆ سەر لاکی من و تۆ ئەوسا بۆ خشتی گۆڕی ئەم و ئەو لە قاڵب ئەدەن خاکی من و تۆ
235
کەللە ئارەزووی کچی جوانێتی
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
کەللە ئارەزووی کچی جوانێتی دڵم هەر شەراب داواخوازێتی پێم ئەڵێن بەڵکوو خوا لێت خۆش نەبێ من تۆبە ناکەم کەیفی خۆیەتی خیام: در سر هوس بتان چون حورم باد بر دست همیشه آب انگورم باد گویند کسان خدا تو را توبه دهد او خود ندهد؛ من نکنم؛ دورم باد
236
کەوتمە دنیاوە گێژ و سەرگەردان
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
کەوتمە دنیاوە گێژ و سەرگەردان لە ژین چیم نەدی غەیری سەرسوڕمان بە زۆریش ئەڕۆم ئەمرم نازانم لەم هاتوچوونەم چی بوو مەبەستیان
237
کەیف و مەی خواردن ئیمانی منە
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
کەیف و مەی خواردن ئیمانی منە دوور لە کفر و دین پەیمانی منە بووکی زەمانە وتی دڵی تۆش مارەیی و خشڵ و نیشانی منە
238
گوایە من بوون و نەبوون ئەزانم
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
گوایە من بوون و نەبوون ئەزانم هەروا هۆی بەرزی و نزمی ژیانم لەگەڵ ئەوەشدا شەرمم بە خۆم دێ ناگاتە مەستیی ڕوتبە و نیشانم
239
گوڵ وتی لە ڕووم جوانتر قەت نابێ
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
گوڵ وتی لە ڕووم جوانتر قەت نابێ گوڵاوکەر بۆچی ڕقی لێم وابێ بولبول وتی پێی ئەبێ هەموو کەس ڕۆژێک پێکەنی ساڵێک گریابێ خیام: گُل گفت به از لقای من رویی نیست چندین ستم گلابگر باری چیست؟! بلبل به زبان حال با او می‌گفت یک روز که خندید، که سالی نگریست
240
گوڵ وتی یوسفی مسری گوڵزارم
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
گوڵ وتی یوسفی مسری گوڵزارم یاقوتم و زێڕە بزەی سەر زارم وتم یوسفی؟ نیشانی! وتی داوێن بە خوێن سوور سەیرکە زامارم
241
گیانی بە ماکی پاکیی کرا گۆش
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
گیانی بە ماکی پاکیی کرا گۆش میوانتە نەکەیت بیکەی فەرامۆش هەر ڕۆژت لێ هات کەیلی کە بە مەی نەک ئێوارەیەک بڵێ لای تۆم خۆش
242
گەر ئەبووم بە خوا و خاوەنی جیهان
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
گەر ئەبووم بە خوا و خاوەنی جیهان هەمووم سەرتاپا تەخت ئەکرد وێران ئەوسا بە چەشنێ نوێم ئەکردەوە ئازاد بە کامی دڵ بگەیت ئاسان خیام: گر بر فلکم دست بدی چون یزدان برداشتمی من این فلک را ز میان از نو فلکی دگر چنان ساختمی کازاده بکام دل رسیدی آسان
243
گەر دەستم ئەکەوت من پارچەیە نان
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
گەر دەستم ئەکەوت من پارچەیە نان پێکێ دوو مەی و نەختێ گۆشتی ڕان کەلاوە کۆنێ ئافرەتێکی جوان وا ئەژیام نەژی شاهەنشای جیهان
244
گەر دەستگیرت بوو تۆ پارچە نانێ
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
گەر دەستگیرت بوو تۆ پارچە نانێ کەلاوە کۆنێ سووچی کۆڵانێ نە کەس غوڵامت نە غوڵامی کەس لە بەهەشت ئەژیت تۆ خۆت وا دانێ
245
گەر سەرخۆش نابم پەست و دڵگیرم
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
گەر سەرخۆش نابم پەست و دڵگیرم کە سەرخۆش ئەبم بێ هەست و بیرم حاڵێکە بەینی هۆشیاری و مەستی بەندەی ئەو کاتەم گەر بێ دەستگیرم
246
گەر لە بەهارا کچێکی چاو مەست
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
گەر لە بەهارا کچێکی چاو مەست بیکا بە دەمتا یەک دوو پێکی خەست خەڵکی بابڵێن لە سەگ کەمتر بم بەهەشت ناو بەرم و قەت ببم دەربەست
247
گەر لە مەی مەستم بەڵێ من مەستم
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
گەر لە مەی مەستم بەڵێ من مەستم کافرم بێ دین من بتپەرستم هەرکەس بە جۆرێک ئەمداتە قەڵەم من خۆم ئەزانم چییە مەبەستم
248
یا شێخ هەرچەندە تەواو سەرخۆشین
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
یا شێخ هەرچەندە تەواو سەرخۆشین هێشتا هەر لە تۆ زیاتر بەهۆشین خوێنی خەڵق ئەخۆیت ئێمە خوێنی ڕەز پێم بڵێ کاممان خوێناو ئەنۆشین
249
یەک جام لە شەراب دێنێ دڵ و دین
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
یەک جام لە شەراب دێنێ دڵ و دین یەک قومی دێنێ هەموو موڵکی چین بە غەیری شەراب نییە لە گەردوون تاڵێک ببزوێنێ سەد گیانی شیرین
250
یەک قوم لە شەراب گشت جیهان دێنێ
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
یەک قوم لە شەراب گشت جیهان دێنێ خشتی سەر کوپەی هەزار گیان دێنێ ئەو دەستەسڕەی مەیی پێ ئەسڕین هەزار بەرماڵی موسڵمان دێنێ
251
ئیزنی دام دڵبەر کە بچمە زیارەتی دەرگانەکەی
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
ئیزنی دام دڵبەر کە بچمە زیارەتی دەرگانەکەی شەمعی ڕەخشان وا قبووڵی کرد شوکور پەروانەکەی ئاسمان حەقیە بەخیل بێت و فڕێدا مانگ و خۆر لەو دەمەی یار خۆی نواند و هاتە ناو هەیوانەکەی یار دەریخست ڕوومەتی خۆی، کۆمەڵی عاشق ئیتر لازمە ئێوە بزانن کەعبەیە سەربانەکەی حەقیەتی ئەو شۆخە ئیمزا دابنێ: جەللادی دڵ ئەی دڵ و گیانم فیدایی توڕڕە و عینوانەکەی وەختی وەسڵە گەهـ بە توندی، گەهـ بە خەندە و پێکەنین دڵ ئەلاوێنێ چ خۆشە خەندە و گریانەکەی یار ئەگەر بێت و بڵێ زوححاکی تازەم حەقیەتی شاهیدن بۆ موددەعای دوو ئەژدەهای سەر شانەکەی موژدەیە مەجنوون کە لەیلا هاتووە بۆ تەجروبەت تا بزانێ چۆنە حاڵی عاشق و دێوانەکەی جەژنە لای عاشق کە مەعشووقەی بە ناز و پێکەنین دێتە سەیری تا بزانێ، چۆنە قوڕپێوانەکەی موو لە پەنجەم بێتە دەر گەر دەست ببەم بۆ پیاڵە من گەر ببێ دەستم کەوێ دوو مەمکی وەک فنجانەکەی خوێنی چاوی کوردەکانە بۆ وەتەن شیوەن ئەکەن بۆیە وا لێڵاو و سوورن تانجەرۆ و سیروانەکەی وەعدەیی دابوو کە دڵ خۆش کا سەراسەر قەومی کورد حەیفی کرد وا زوو شکاندی وەعدە و پەیمانەکەی مەزهەب و دینی لە قەبرا لێی بپرسن وا ئەڵێت خاکی کوردستانە ئەحمەدناسناوی ئەدەبی مەزهەب و ئیمانەکەی
252
ئەبێ ئێستە خەریکی بادەنۆشین بم لەبەر شادی
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
ئەبێ ئێستە خەریکی بادەنۆشین بم لەبەر شادی کە یار ئەتوانێ بێتە کولبەیی عاشق بە ئازادی دڵم سەد پارە بێ یاڕەببی گەر بێت و لەبیرم چێ لە مردندا فەرامۆش کەم شەهادەت گەر نەکەم یادی بە نووکی تێشەیی ناخون لەسەر سینەم بەیادی تۆ ئەکێشم نەقشی شیرین حەیفە گوم بێ نەقشی فەرهادی چ فیرعەونێکە دولبەر بۆ جەفا نەمروودە شاگردی لە کوێ فێر بوو خوایا عیلمی سیحر و مەکری شەددادی مەکەن باوەڕ ڕەفیقان گەر ڕەقیب لوتفی لە حەقتان بێ چلۆن چاکەی لەدەست دێ شەخسی پیس و سوفلە و عادی وتی ئەحمەدناسناوی ئەدەبی ئەگەرچی پیری تۆ هێشتاکوو شاگردی تەماشا کە چلۆن بردم دڵی زارت بە ئوستادی
253
ئەم دڵەم وا دیارە مەیلی ڕووی گوڵی یاری هەیە
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
ئەم دڵەم وا دیارە مەیلی ڕووی گوڵی یاری هەیە بولبولئاسا بۆیە دایم ناڵە و زاری هەیە گەر لەدەس جەوری ڕەقیبان من بناڵم حەق نییە چونکە مەعلوومە کە گوڵ بوو، دائیمەن خاری هەیە وا لە عیشقی پەڕتەوی سەر کوڵمی ئاڵت چاوەکەم سینەکەم شوعلە و بڵێسەی کوورەیی ناری هەیە فەرموو بێرە حوجرەیی دڵ خەڵوەتە بۆ بەزمی تۆ غەیری تۆ قوربان نە نامەحرەم نە ئەغیاری هەیە ئەشکی چاوم وا لە حەسرەت لەعلی لێوت دەمبەدەم جارییە و سوور و سوێرە، ڕەنگی گوڵناری هەیە دڵ لە خەوفی زوڵفی تۆ بۆ گەنجی ڕووت ڕێگەی نییە چونکە دەوری ئەو تەلیسمە جووتێ ڕەشماری هەیە ئەحمەدناسناوی ئەدەبیی بێچارە بۆ وەسڵت ئەناڵێ ڕۆژ و شەو ڕەنگی زەرد و ئاهی سەرد و قەلبی بیماری هەیە
254
ئەمشەو لە غەمی تۆ دڵەکەم زار و زەبوونە
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
ئەمشەو لە غەمی تۆ دڵەکەم زار و زەبوونە مەجڕووحە دڵم دیدە کە ئاڵوودە بە خوونە ئەلفی قەدەکەم ئێستە لەبەر حەسرەتی باڵات وا خەم بووە گیانا کە ئەڵێی حەڵقەیی نوونە ئەو تاو و شەرارەی کە ئەڵێن وا لە سەقەردا عوشرێکە لە میعشاری گڕ و سۆزی دەروونە هەڵسە وەرە لای عاشقی سەرگەشتەیی وێڵت سەیری کە، کە چەن شێت و چ سەرخۆش و جنوونە بنواڕە چ غەڕڕایە «کەماڵی» هەموو شیعرم عەیبی منی بێچارە بە خوا پارە نەبوونە
255
ئەمەوێ من شەو و ڕۆژ خادیمی دەرگاهی بم
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
ئەمەوێ من شەو و ڕۆژ خادیمی دەرگاهی بم لەبەر ئەو دامەنەدا خاکی گوزەرگاهی بم سوحبەت و گاڵتە بە فەرزین و بە فیل و ڕوخ ئەکەم من کە پیادەی جڵەوی ئەسپی شەهنشاهی بم
256
ئەو زیایە وا لە دوور دیارە مەقامی دڵبەرە
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
ئەو زیایە وا لە دوور دیارە مەقامی دڵبەرە یا وەکوو شەوقی جەماڵی ئەو مەهی سیمینبەرە بۆ جگەر لەتکردنی عوششاقی موژگانی سیای ناوکی تیرە وە یاخۆ نووکی تیژی نەشتەرە ئەبرووە یا قەوسە یا باڵی هومایە پێم بڵێ سەیفی خونڕێزە هیلالە دڵبەرا یا خەنجەرە دوودی ئاهی سینەکەم ئەمشەو لە هیجرت چاوەکەم وا سەری گرتووم گەلێ زیاتر لە دوودی مەجمەرە فەرموو تەشریف بێنە کولبەی عاشقت ئەمشەو بە ناز حازرە بۆ بەردەبازی ڕێگەیی تۆ ئەم سەرە قەت بە بۆنی زوڵفی تۆ نابێ گوڵاڵە و یاسەمەن عەتری توڕڕەی تۆ نە وەک عوودە نە میسلی عەنبەرە لالەزارە دامەنم، جانا بە خوێنی ئاڵی ئەشک وەختی سەیران و تەماشایە دەخیلت بم وەرە خۆی لەسەر ڕوخساری جانانە لە بەرچاوم ئەڵێی هەر لەسەر بەرگی گوڵە شەبنم، لەسەر ماهـ ئەختەرە سەیفە یا قەوسە وە یا باڵی هومایە پێم بڵێ یا هیلالی یەکشەوە یا تاقی ئەبرۆی دولبەرە ڕوومەتت بەدرە ملت مینایی سافە بێ غەشە دەم قوتووی دانەی دوڕی دەریایە لێوت شەککەرە چای زەنەخدانت بڵێم وەک زەمزەمە زەممی ئەکەم ئەبرووت زیاتر لە تیغی دەستی تووسی نەوزەرە وا بە عومری جوانەوە پیر بووم قەدم خەم بوو لە غەم دڵبەرا دووربینی چاوم ئێستە ئەم سەر ئەو سەرە نائومێد و بەش بڕاو ئەحمەدناسناوی ئەدەبی لە دنیادا ئەتۆی نەخلی ئوممێدی مورادی تۆیە دایم بێ بەرە
257
ئەگەر بینێمە سەر خوودەی وەکوو دنگ
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
ئەگەر بینێمە سەر، خوودەی وەکوو دنگ دڵم کونکون ببێ وەک ناوی بێژنگ چلۆن ئەیدەم بە خورمای قاچ و قول ڕووت قەدی بەرزی چنار و گوێز و هارژنگ لە زەیتوون چاکترە هەنجیر و سێومان گەزۆم پێ خۆشترە سەد جار لە بالنگ بەڵام چی بکەم لە داخی ئەم زەمانە وەکوو مزراح سەرم کەوتۆتە ڤنگ ڤنگ ئەوەی بۆ پارە لای داوە لە مەسلەک بەجێی دانیشتنی بێ، مێخ و سەد سنگ وتم بەو حیزە ئەمڕۆ ڕۆژی تۆیە بخۆ، دانێ بە مەیلت لنگ لەسەر لنگ دەشوبهێ حاڵی ئەحمەدناسناوی ئەدەبی وەقتی وەسڵت بە ڕۆژ هەڵهاتن و ئەحواڵی ئاونگ
258
ئەی حەسەن ئەم کاغەزەم تەبریکی عەیش و شادییە
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
ئەی حەسەن ئەم کاغەزەم تەبریکی عەیش و شادییە پڕ لە مەعنایە ئەگەر چی بۆ موبارەکبادییە کەیفە، بەزمە، دەنگی سازە، ناڵەیی عوود و نەیە جەژنە ئەمڕۆ، ماچ و مووچە، مەوسیمی ئازادییە هەر کەسێ لەم ڕۆژەدا بێ دەنگ و عاجز دانیشێ ئەحمەق و شێتە بە جیددی ئیشی ئەو گەووادییە نووکی تیرت بۆ چی کول بوو، تیغی تیژت بۆ شکا چی لە تۆ ڕوویدا بڵێ پێم بۆچ سوپەر فوولادییە ڕەنگ سپی بوون لەرزە لەرزی دەست و ئەژنۆ پێم بڵێ قاعیدەی تۆیە وە یا خوود شێوەیی دامادییە سا «حەسەن» ئەمشەو وەکوو پیاو دەس بە شیر و تیغی تیژ ئیستیلا کە زووبەزوو ئەو قەلعەیی شەدادییە دوڕسمین و مووشکافی تۆ ئەگەر نازانی خۆت ئەحمەدناسناوی ئەدەبیی خاڵۆت هەمیشە پیشەیی ئوستادییە
259
ئەی دڵە بەسیە تەپ و کۆ چیتە ئارامت ببێ
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
ئەی دڵە بەسیە تەپ و کۆ چیتە ئارامت ببێ تێپەڕی ئەو وەختە ئیتر دڵبەرا ڕامت ببێ سەرسەری و ئەوباش و بەدئەتواری وەک تۆ چۆن ئەبێ ببیە پیاوێکی زەریف و شوهرەت و نامت ببێ بولبولی دڵ تا بەکەی ناڵە و فوغانی بێ سەمەر زۆر مەحاڵ و موشکیلە شۆخی گوڵندامت ببێ چەرخی بەدبەختی وەهای هێناوە قەت مومکین نییە دڵبەر و ساقی و شەراب و موتریب و جامت ببێ چونکە عاشق تۆ شەهیدی تیغی ئەبرۆی دولبەری حەیفە گەر ترست لە ڕۆژی مەحشەری شامت ببێ چەندە خۆشە مورغی دڵ بۆ دانەیی خاڵت بچێ تا ئەبەد مەحبووسی بەندی حەڵقەیی دامت ببێ بەختەکەی تۆ نووستووە زەحمەت مەکێشە ئەحمەداناسناوی ئەدەبی غەیری ئیمکانە لە دنیادا دەمێ کامت ببێ
260
ئەی وەتەن جەننەتی یا ڕەوزەیی ڕیزوانی تۆ
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
ئەی وەتەن جەننەتی یا ڕەوزەیی ڕیزوانی تۆ باعیسی کەیفی دڵە باغ و گوڵستانی تۆ تۆزەکەت سوورمەیە بۆ چاو و عەبیرە خاکت ڕاستە گەر بێت و بڵێم قیبلەیی کوردانی تۆ ئەم گوڵاڵانە کە لەم کێو و کەژە خەیمە ئەدەن هەموو تەمسیلی ئەکەن خوێنی شەهیدانی تۆ جێگەیی فەخری هەموو قەومی نەجیبی کوردی ڕۆح و دڵ پارە و ماڵ گشتی بەقوربانی تۆ بەچکەکانت هەموو جەنگ ئاوەر و ساحێب فیکرن هەر بژیت حەقمە بڵێم دایەیی شێرانی تۆ دەستەیەک لەو بەچەشێرانە کە ون بووبوون لێت سەد شوکور هاتنەوە ژێر سێبەری سەیوانی تۆ لە گوڵستانی وەتەندا هەموو وەختێ ئەحمەدناسناوی ئەدەبی نەغمەخوانە بۆ وەتەن بولبولی خۆشخوانی تۆ
261
باعیسی هێزی دڵ و پشت و پەنایی بێکەسان
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
باعیسی هێزی دڵ و پشت و پەنایی بێکەسان یانەیی سەرکەوتنی قەومی نەجیبی کوردەکان واسیتەی ڕێگەی نەجاتی قەومی دڵسووتاوی کورد ئەی نیساری مەقدەمی تۆ بن بەجارێ ڕۆح و گیان پێ و قدوومت خێر بێ یاڕەببی بڵند بێ پایەکەت شاد و مەمنوونن بە تەشریف هاتنی تۆ پیر و جوان تۆ چرای بۆ ڕێگەیی تاریکی بەختی قەومەکەت ئەی بناغەی عیلم و سەنعەت وەی سەبەب بۆ حوڕ ژیان میللەت ئێستە چاوەڕوانە بۆ نەتیجەی هیممەتت وەختی خۆ دەرخستنە جێگای هیوایی گشتمان
262
باعیسی کەیف و سرووری من شەراب و بادەیە
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
باعیسی کەیف و سرووری من شەراب و بادەیە مایەیی ژین و حەیاتم ساقی پێکی سادەیە ئەشکی چاوی من شەڕابە، قەلبی زارم وەک کەباب فەرموو تەشریف بێنە جانا بەزمەکەت ئامادەیە نایەوێ ئەسڵەن ڕەفیقی من نیگاری نازەنین من فەقیر و ڕووت و قووتم، ئەو نەوەی شازادەیە خوێنی سیاوەحشە بە قوربان ماچی لێوی ئاڵی تۆ چی بوو تا کەی نابڕێتۆ ڕۆحەکەم ئەم مادەیە هێندە عاجز بوو لە من ئەو شۆخە ڕووی گێڕایەوە بوو بە هاوڕازی ڕەقیب ئیشم گەیشتە ڕادەیە گیانەکەم قوربانی تۆ بم تۆ بە شمشێری برۆت بیکوژە ئەحمەدناسناوی ئەدەبی ئەگەر چی مردنی بێ وادەیە
263
بانگی کوردستانە وا دنیایی ئیحیا کردەوە
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بانگی کوردستانناوی تایبەتە وا دنیایی ئیحیا کردەوە زامی قەلبی کوردی بێچارەی موداوا کردەوە باعیسی پێشکەوتنی ئەم قەومەیە ئەو مەتبەعە ئەلحەق ئەمڕۆ خاکی کوردستانی زێبا کردەوە سەد شوکور وا لەشکری عیرفان و عیلم و عاقڵی شاری پڕشۆری جەهالەتیان کە یەغما کردەوە لایقی تەحسین و فەخری قەومی کوردە چونکە وا ئەم جەریدە پیر و فەرتووتیشی بوڕنا کردەوە بانگ و هاوارێکی بەرزە بانگی کوردستان ئەکا مێشکی دنیای پڕ لە دەنگ و شۆر و غەوغا کردەوە ژەنگ و تاریکیی جەهالەت وا لە دڵدا دەردەکات قەلبی مەحزوونی هەموو کوردی موسەففا کردەوە لاچووە تاریکییی هەوری جەهالەت ئێستەکە نەجمی ئیقباڵی هەموو کوردانی ڕەخشا کردەوە
264
برسی بە شەو تەماعی قوبووڵی و پڵاو ئەکا
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
برسی بە شەو تەماعی قوبووڵی و پڵاو ئەکا بێ نانییە خەیاڵی بەشەر وا بڵاو ئەکا گاهێ خەیاڵ و فکری لە خوودە و سدارەیە گاهێ ئومێدی مشکیی و تەپڵە و کڵاو ئەکا
265
بۆچ زەمانە هەر لەگەڵما مەیلی غەدداری هەیە
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بۆچ زەمانە هەر لەگەڵما مەیلی غەدداری هەیە بۆچ فەلەک دایم خەیاڵی مەردوم ئازاری هەیە زاڵمە بێ مروەتە خەسمی کەسانی عاقڵە فیتنەیە ئەو کافرە هەر مەیلی خونخواری هەیە من نەخۆش و خەستە و زارم لە ڕۆژێکۆ کە وا چاوی مەخمووری نیگارم مەیلی بیماری هەیە من خەیاڵی گەردنی ساقی و مەی و بادەم بەسە خواجە هێند بێ عەقڵە هەر دەردی جلوباری هەیە تەرکی دین و مەزهەبم کرد من کە دیم زوڵفی نیگار حەڵقە حەڵقە و پێچ پێچە شکڵی زونناری هەیە تەرکی کە توخوا ڕەفیقیی زاهیدی بێ عەقڵ و هۆش چونکە ئەو شێت و نەزانە عیللەتی ساری هەیە خوێنی پاکی لاوی کوردانە ڕژاوە کێو و کەژ بۆیە وا ئێستاکە سوورە، ڕەنگی گوڵناری هەیە بۆ دڵم خۆش بێ بە ڕەنگی ئەم بەهارە فەسڵی ئەو من موحەققەقمە ئەمیش هەر شێوەکەی پاری هەیە شێت و شەیدا بە ئەگەر وەسڵی نیگارت مەتڵەبە دوژمنی ئەو شەخسە بە وا بەختی هوشیاری هەیە دەستەئەژنۆ قوڕبەسەر گریانە پیشەی ڕۆژ و شەو ئەحمەدناسناوی ئەدەبیی بێچارە عیشقی شیوەن و زاری هەیە
266
بێ تاقەت و مەحزوونە ئەم دڵمە لەبۆ دینت
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بێ تاقەت و مەحزوونە ئەم دڵمە لەبۆ دینت ڕەحمێ بکە سا قوربان دەرخە ڕوخی ڕەنگینت شەهد و شەکەر ئەی قوربان بازاڕی شکا یەکجار لەو وەقتەوە وا دەرکەوت لەعلی لەبی شیرینت گریەی منی بێچارە شام و سەحەر ئەی دڵبەر ئەسڵەن نییە تەئسیری لای ئەو دڵی سەنگینت نەسرین و گوڵ و لالە مەحجووب ئەبن و والە گەر لابدەی ئەو بورقەع، دەرخەی تەنی سیمینت حوور و پەری و غیلمان بێ قەدرە لەلای ئەحمەدناسناوی ئەدەبی لەو وەقتەوە وا دیویە ڕوخساری نیگارینت
267
بێت و بە نازەوە کە بڵێ مەیلی ڕاو ئەکەم
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بێت و بە نازەوە کە بڵێ مەیلی ڕاو ئەکەم بۆ دەنکە خاڵەکەی ملی خۆم تووشی داو ئەکەم ئەی گیانەکەم بە چاوی ڕەشت سوێند ئەخۆم بە دڵ بۆ دینی چاوی تۆیە کە هەر چاوەچاو ئەکەم با، بێنێ بۆنی سنگ و مەمەت، کەی منی هەژار ئیتر خەیاڵی بۆنی وەنەوشە و گوڵاو ئەکەم لۆمەم مەکە کە من ئەمەوێ ڕووبەڕووت ببم بێ بەرگ و ڕووت و قووتم و مەیلی هەتاو ئەکەم بێت و دەسم بدا لە دەسی پیاوی ناوەجاخ حەو جار بە ئاو و قوڕ دەس و پەنجەم گڵاو ئەکەم بەم حاڵە ژین و بەرزییی کورد گەر هیوام ببێ شێتم بزانە من کە خەیاڵی پڵاو ئەکەم
268
بێوەفا مارف بەجارێ بۆچ لەبیرت چوومەوە
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بێ وەفا مارفناوی تایبەت بەجارێ بۆچ لەبیرت چوومەوە بۆ چی نازانی ئەمە چەن ڕۆژە من هاتوومەوە؟ ئەی نەفام چۆن شێر ئەسیری پەنجەیی ڕێوی ئەبێ؟! شاهبازت دیوە تا ئەمڕۆ بە چنگی بوومەوە؟! هاتمەوە بەڵکوو کە چەن وەقتێ لە غەم فارغ ببم چاوی فەتتانیم کە دی دیسان لەسەر خۆ چوومەوە ئەهلی ئەم شارە لە وەقتێکۆ کە تۆ ون بووی لە من مات و بێ دەنگن بە شێخ و جوولەکە و مالوومەوە زۆر ئەترسم تۆ نەبینم یا بڕۆمۆ چاوەکەم ناموراد و دەربەدەر بم بەم دڵەی مەحروومەوە پێی وتم ئەحمەدناسناوی ئەدەبی لەبەر چی قامەتت وا خەم بووە بۆ چی ئێستاش وای بە داخی تاقەکەی ئەبروومەوە؟
269
بە بەردی فیرقەتت شیشەی دڵی بێچارە مەشکێنە
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بە بەردی فیرقەتت شیشەی دڵی بێچارە مەشکێنە لەناو زومرەیی ڕەقیبان عاشقی ئاوارە مەشکێنە ئەگەر ڕۆح و دڵ و ئیمان تەڵەب کا بیدەرێ عاشق کە تیفل و خوردساڵە قەت دڵی ئەو یارە مەشکێنە دەخیلم ئەی نەسیمی سوبحگاهی مەسکەنی دڵمە پەرێشانی مەکە تۆ زوڵفی ئەو نازدارە مەشکێنە بە قەتڵ و کوشتنت موختارە عاشق شۆخی شیرینت لەسەر ڕۆح و دڵت فەرمانی ئەو سالارە مەشکێنە کە من پەروانەیی شەمعی سەری دوو کوڵمی تۆم جانا دڵی ئەحمەدناسناوی ئەدەبی بە فیتنەی ئەو سەگی پەتیارە مەشکێنە
270
بە خوا شیشەی دڵم دایم لە بادەی عیشقی تۆ کەیلە
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بە خوا شیشەی دڵم دایم لە بادەی عیشقی تۆ کەیلە لە داخی سەروی باڵات ئەشکی چاوم هەر وەکوو سەیلە موحەققەق دڕک و داڵی دەشتی بەکراوا بە گوڵ نادەم کە چونکە جێگەیی ناز و خەرامی حەزرەتی لەیلە نیگار سالاری موڵکی نازکی و حوسنە لە عالەمدا لە زومرەی ماهڕوویانا شوکر ئەو ماهە سەرخەیلە ئیتر با قوڕبەسەر من دەستەئەژنۆ گۆشەگیری کەم ئەڵێن یاری دڵ ئازارم لە حەق ئەم بەندە بێ مەیلە لە سایەی تیغی ئەبرۆی تۆوە جێگەی جەننەتە ئەحمەدناسناوی ئەدەبی ڕەقیبی سەگ سیفەت الحمد للهعەرەبی مەسکەنی وەیلە
271
بە خەتا چووبوو خەتای کرد بە خودا موشکی خەتا
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بە خەتا چووبوو، خەتای کرد، بە خودا، موشکی خەتا هاتبوو لافی لەگەڵ پەرچەمی تۆدا لێدا بە ئومێدی ئەوە ڕابوورێ بەسەرما ڕۆژێ کەوتووم من لە سەری ڕێگەکەیا دەست و دوعا بەس بلاوێنە ڕەقیب، وا دڵەکەم لەت لەت بوو سا بکە لوتفێ لە حەق بەندەیی خۆت، تۆ بی خودا غەم و دەرد و خەفەت و عاجزیی و دووریی تۆ زەحمەتە جێگە و گونجایشی بێتۆ لە دڵا کەوتە سەر ڕوومەتی ئاڵت عەرەقی ناز ئێستا هەر ئەڵێی شەونمی پەخشانە بەسەر بەرگی گوڵا زوهرە و موشتەری ئێستاکە لە خۆشیی چاوت وەکوو سەرخۆش لە سەما کەوتنە ناو ڕەقس و سەما
272
بە عەزمی زیارەتی کوڵمت لە ڕێگەی دوورەوە هاتم
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بە عەزمی زیارەتی کوڵمت لە ڕێگەی دوورەوە هاتم وەرە قوربان بکە ڕەحمێ فیدای ئەو قەدد و باڵاتم هەمیشە حازرم بۆ قۆچی قوربانی نیگاری من وەها قەت تێمەگە بەندە کە زۆر شەخسێکی بێزاتم هەموو عالەم بە کەسبوکارێ مەشغووڵن ئەما بەندە هەمیشە عاشقی ڕووتم شەهیدی چاوی شەهلاتم دەمت غونچە، قەدت سەروە، لەبت لەعلی بەدەخشانە عەجەب شۆخێکی غەدداری فیدای ئەو زوڵفی تاتاتم بە ئوممێدی ویسالی تۆ لە ڕێگەی پڕخەتەر ئەحمەدناسناوی ئەدەبی پەناهندەت بووە جانا، بکە ڕەحمێ بە حاڵاتم
273
بە میراتی لە دڵمۆ داغی ڕەش بۆ لالە جێ ماوە
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بە میراتی لە دڵمۆ داغی ڕەش بۆ لالە جێ ماوە کە وەقتێ سەوز ئەبێ ئەو بۆیە وا ناو جەرگی سووتاوە بە سۆز و ناڵە دەنگی بولبولێ من دێتە گوێم ئەمشەو مەزەننە شیوەنی بۆ عاشقێکی تازە کوژراوە وتی شێتی کە باڵای من ببێ تۆ سەیری عەرعەر کەی لە جێیێ زوڵفی من بێ بۆ چی تۆ چاوت لە لاولاوە فیدای ئەو زوڵفە بم وەک سونبولی تەڕ سەر هەتا پێی تۆ لەدەوری قامەتی سەروت بە پێچ و حەڵقە ئاڵاوە سبەینێ چوویە باغ و خاڵی ڕووی تۆی دی خەجاڵەت ما وەنەوشە بۆیە ملکەچ ئێستە وا مەحزوون و داماوە چلۆن تەیری دڵم ڕزگار ئەبێ جانا لە دەستی تۆ کە خاڵت دانەیە و حەڵقەی ئەسیری زوڵفی وەک داوە تەمەننام کرد کە ماچێ تو کەرەم فەرمووی بە بەندەی خۆت وتی بێ دەنگ بە نابینی ڕەقیب لەولاوە وەستاوە وتم تا کەی لە حەق من چاوەکەم تۆ بێ وەفا و مەیلی وتی نازانی ئەحمەدناسناوی ئەدەبی ئێستەکە بێ مروەتی باوە
274
بە یادی چاوەکانت دایمەن من مەست و حەیرانم
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بە یادی چاوەکانت دایمەن من مەست و حەیرانم لە عیشقی قامەتت قوربان وەکوو زوڵفت پەرێشانم ئەوەندە من لە هیجری وەسڵی تۆ زاری ئەکەم جانا وەکوو داوێنی ئەڵوەن دایمەن من سوورەدامانم لەبۆ جاڕووبی ڕێگەت حازرم دایم گوڵی ڕەعنا بە گۆزەی پڕ لە ئاوی دیدە و دوو گەسکی موژگانم سەلیبی زوڵفی تۆم خستۆتە گەردن بووم بە نەسرانی ئیتر قوربان بکە ڕەحمێ نە دینم ما نە ئیمانم ئەوەند ئەحمەدناسناوی ئەدەبی کە مەدحی ڕوویی تۆی کرد شێت و ڕیسوا بوو بە خەللاقی زەمین لەم شیعرە چاتر بەندە نازانم
275
بەهارە ئەمڕۆ وا کێو و بیابان گشتی ڕەنگینە
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بەهارە ئەمڕۆ، وا کێو و بیابان گشتی ڕەنگینە هەموو فەڕشی چەمەن ئێستە لە دیبائی ڕەیاحینە گوڵە، گوڵباغە، سەوڵە، نێرگسە، شمشادی بوستانە وەنەوشە و شەستپەڕ و گوڵ ئاتەشین و سەرو و نەسرینە هەموو کەس دەستی یاری خۆی لەناو دەستا لە گوڵزارا بە دەنگی بەربوت و چەنگۆ خەریکی بادەنۆشینە بەغەیرەز من نەبێ ئەمڕۆ لە گۆشەی حوجرەیی تاریک هەمیشە دەستەئەژنۆم و بەشم گریان و هەم شینە گرفتارم بە دەردی عیشقی دڵدارێ کە وا ئەمڕۆ بە خوێنی عاشقان دایم بەری پێی سوور و ڕەنگینە لە عیشقی یاری غەدداری دڵئازارم هەموو ئانێ ڕوخم زەرد و سەرم گێژ و دڵیشم مات و غەمگینە دڵم بۆ باغی ڕووی ئەو بولبولئاسا زۆر پەشێو حاڵە ڕەهی مەسدوودە چونکە زوڵفەکانی میسلی پەرژینە لەبۆ سەیدی دڵی عاشق هەمیشە ڕشتەیی زوڵفی شکەنج و پێچ و تاب و حەڵقەحەڵقە و پڕ خەم و چینە ئەمن ئەمڕۆ لە عیشقا جێنشینی تەختی فەرهادم نیگاری نازەنینیشم لەسەر ڕەفتاری شیرینە ئەگەرچی تۆ نەخۆش و زار و بیماری ئەما ئەحمەدناسناوی ئەدەبی لە لەعلی لێوی یار ماچێ لەبۆ ئەم دەردە تەسکینە
276
تا حەیاتم بێ لە دڵما شەرتە میهرت دەرنەکەم
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
تا حەیاتم بێ، لە دڵما شەرتە میهرت دەرنەکەم ڕۆژپەرەستم تا بمێنم سوجدە بۆ ئەختەر نەکەم پێی وتم دوێنێ ڕەقیبم سەیری دڵبەر بۆ ئەکەی شەمشەمەکوێرەم کە ڕوو بۆ شەمسەکەی خاوەر نەکەم بێت و گەر دەستم کەوێ ماچی دەمی تۆ چاوەکەم ڕووڕەشم گەر تەرکی ئاوی زەمزەم و کەوسەر نەکەم لەو زەمانەی دیومە من، موژگان و ئەبرۆی دڵبەرم ڕەببی لاڵ بێ، گەر تەوافی خەنجەر و نەشتەر نەکەم عەرزی یارم کرد کە بۆچ پەرچەم لەسەر ڕوخسارتە پێی وتم: بەزمە لەبەرچی عوود لەسەر مەجمەر نەکەم ڕەسمی عاشق واز لە ڕۆح هێنانە بۆ دڵداری خۆی ڕووڕەشم من گەر لە ڕێتا تەرکی ڕۆح و سەر نەکەم بێت و بۆم دەست دا تەماشای پەرچەم و ڕوخساری تۆ شێتم ئەر تەرکی وەنەوشە و لالەیی ئەحمەر نەکەم یار بە ئیستیهزاوە فەرمووی ماوی بەم دەردانەوە لافی عیشقی تۆ درۆیە، من ئەبێ باوەڕ نەکەم
277
تۆ کە یارم بی ئیتر غیلمان و حوورم بۆ چییە
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
تۆ کە یارم بی ئیتر غیلمان و حوورم بۆ چییە ڕوو ئەگەر دەرخەی تەجەللای کێوی توورم بۆ چییە ناڵەیی سینەم وەکوو نەی، سەر وەکوو سەمتوورە بۆت من بە غەم شادم ئیتر کەیف و سروورم بۆ چییە گەر خوا بیکا موتاڵای موسحەفی ڕووی تۆ بکەم دڵبەرا ئینجیل و تەورات و زەبوورم بۆ چییە گەردنی سافت لە پێش چاوم ئەگەر بێ جیلوە کا کافییە بۆ من ئیتر مینا و بلوورم بۆ چییە بێ وجوودی تۆ لەلام وەک دۆزەخە باخی جینان گەر نەبێ تەشریفی تۆ من شارەزوورناوی تایبەتم بۆ چییە چی ئەبێ جارێ بڵێی تۆ بەو ڕەقیبەت دولبەرا لاچۆ سەگباب بەسیەتی کەلبی عەقوورم بۆ چییە سەیری کەن یارم کە من لەم شارە ڕۆییم پێم ئەڵێت تۆ بەسەر چوویت تێپەڕیت من یاری دوورم بۆ چییە قامەتت بۆ من وەکوو ڕۆژی قیامە چاوەکەم ئەحمەدناسناوی ئەدەبی ئیتر حەشر و نەشر نەفخی سوورم بۆ چییە
278
خاڵی ڕووت داخی دڵی زامار و بیماری منە
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
خاڵی ڕووت داخی دڵی زامار و بیماری منە ڕوومەتت گوڵ، قامەتی تۆ سەروی جۆباری منە ئەی تەبیب بۆ چی موداوای زامی جەرگی من ئەکەی باعیسی ژین و حەیات و سیححەتم یاری منە پێی وتم عاشق لە گەنجی حوسنی من بەهرەت نییە پاسەوانی ئەم تەلیسمە زوڵفی ڕەشماری منە من وتم دولبەر لەبەر چی لالە دڵ خوێنینە وا پێی وتم عاشق بە لێوی ئاڵی گوڵناری منە ئەی ڕەفیقان، گەر ئەپرسن ئەم برینانە چییە تیرەبارانی نیگاهی شۆخی غەدداری منە لابە توخوا عوود و عەنبەر، باعیسی دەردیسەرە بۆنی زوڵفی ئەو نیگارەم موشکی تاتاری منە مردن و سووتان و قوڕپێوان وەزیفەی ئەحمەدناسناوی ئەدەبیە تەرکی سەرکردن لە عیشقا چاوەکەم کاری منە
279
خوا چی بکەم لەدەس جەور و جەفای ئەو شۆخە بێباکە
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
خوا چی بکەم لەدەس جەور و جەفای ئەو شۆخە بێباکە چ دڵڕەنجێن و غەددارە چ مەحبووبێکی سەففاکە وتم بەو تیغی ئەبرۆتە دڵم لەتلەت بووە قوربان کەچی فەرمووی ئەگەر بیشتکوژم تۆ هەر بڵێ چاکە لە عیشقی خوبڕوویان مەنعی من هەرگیز مەکە واعیز بە دەستی خۆم نییە بەخوا ئەمە دەردێکی زگماکە بەڵێ بازاڕی دەهرە وا یەکێ سۆفی یەکێ شێخە یەکێ جێگەی خەراباتە یەکێ بێهۆشی تریاکە بەسەر شانا کە وەختێ ڕادەکێشێ زوڵفی پڕچینی لە پێش چاوی منی سەودازەدە وەک ماری زوححاکە دڵم دەرهات و ئەو دڵدارە بێ ڕەحمە نەهات ئەمشەو چ بەختێکی ڕەش و نەحسم هەیە توخوا تەماشا کە لە ڕۆژی حەشر ئەگەر خوێنم لە تۆ داوا بکەن جانا فیدای ئەو لێوە بم شاهید نییە لەو جورمە حاشا کە لە دنیادا ڕەفیقیی پیاوی کەر هەرگیز مەکە ئەحمەدناسناوی ئەدەبی لەدەست ئینسانی جاهیل تا قیامەت پڕ بە پێ ڕاکە
280
خوێنی دوو چاوم بە نەوعێ دامەنم ڕەنگین ئەکا
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
خوێنی دوو چاوم بە نەوعێ دامەنم ڕەنگین ئەکا هەر کەس ئەمبینێ بە حاڵی ناتەوانم شین ئەکا شێخی ئیڕشاد و مورید و سالیک و سۆفی و فەقێ ئەو بەیەک نواڕین بەجارێ کافر و بێ دین ئەکا هیچ خەنە پێویست نییە بۆ دەست و پەنجەی دڵبەرم وا بە خوێنی من خەریکە دەست و پێی نەخشین ئەکا قەت لە لێوی شەککەر ئەفشانی قسەی خۆشم نەبیست دایمەن بێ دینە مەشغووڵە دڵم غەمگین ئەکا وا لە هیجری قامەتی سەروی نیگاری نازەنین ئەم دڵەم قومری سیفەت هەر گریە و ناڵین ئەکا گەر بڵێی ئەحمەدناسناوی ئەدەبی لە یاری بووسەیێ داوا بکا ڕوو ئەچەرخێنێ لە تۆ و گوێی لەو قسە سەنگین ئەکا
281
خەڵقە وا فەسڵی بەهارە و من گەڵاڕێزانمە
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
خەڵقە وا فەسڵی بەهارە و من گەڵاڕێزانمە پیرم و تازە تەمەننای وەسڵی گوڵڕوویانمە وا مەزانە ڕۆحەکەم تەنهام لە کونجی عوزلەتا عەکسی ڕووی تۆ مەجلیسئارا و زینەتی ئەیوانمە بەسیەتی زاهید حیکایەی جەننەت و ڕۆژی جەزا بەرگی خوێنینم نیشانە و حوججەتی غوفڕانمە تەرکی کەم چاکە بەهەشتی بەزمی جانانە ئیتر چونکە وەک ئادەم ڕەقیبی سەگسیفەت شەیتانمە ئەی نیگاری بێ وەفا ئەی شۆخی هەورامی نەسەب دوور لە تۆ کەی مەیلی گەشتی گوڵشەنی تارانمە قامەتم گەر وا خەمە و حاڵم پەرێشانە ڕەفیق تێبگە تەمسیلی ئەبرۆ و پەرچەمی جانانمە گەر بڵێی دەستم کەوێ من خاکی بەر دەرگانەکەت کەی هەوای تەخت و سەریری قەیسەر و خاقانمە هەرکە دیم شەونم لەسەر ڕوخساری گوڵ دوێنێ لە باغ یادی ڕووی تۆم کرد و بۆیە ئارەزووی گریانمە
282
خەیاڵم وایە خەڵقە من کە تەرکی عیشقی دڵبەر کەم
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
خەیاڵم وایە خەڵقە من کە تەرکی عیشقی دڵبەر کەم ئیتر میهری پەری ڕوویان بە یەکجاری لە دڵ دەرکەم ئەگەر دڵ بێت و مەیلی گوڵڕوخان و نازەنینان کا لە سینەی لابەرم، لەتلەت بە نووکی تیژی خەنجەر کەم لە داخی سیلسیلەی توڕڕەی نیگاری نازەنینی خۆم ئەبێ تەرکی وەنەوشە و سونبول و هەم عەتر و عەنبەر کەم ئەڵێن دڵبەر لەگەڵ مندا دڵی ساردە، ڕەقیب شادە ئەبێ خاک و گڵی عالەم ئیتر من هەر لەسەر سەر کەم کە باڵای دولبەری دی سەروی بوستانی وتی شەرتە ئیتر خۆم دەرنەخەم، تەرکی لیباس و بەرگی ئەخزەر کەم هەتا کەی هەر لە دووریی تۆ ئەمن بێم و بچم جانا بە بێ سوود بۆچ نیگەهبانی گوڵ و گوڵزاری بێ بەر کەم ئەگەر شەو سەر لەسەر خشتێ بکەم باکم نییە چونکە بە ئاوی دیدە ئوممێدم وەهایە با لەشم تەڕ کەم وتی عاشق دەست بۆ چی لە زوڵفم بەرئەدەی ئەمشەو وتم تاکەی ڕەفیقی عەقرەبی جەڕڕاڕ و ئەژدەر کەم ئەگەر بێ ماچی لێوی دولبەرت تۆ دەسکەوێ ئەحمەدناسناوی ئەدەبی حەرام بێ گەر ئیتر یادی بەهەشت و حەوزی کەوسەر کەم
283
دوو دیدەیی مەخموورت غارەتگەری ئیمانە
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
دوو دیدەیی مەخموورت غارەتگەری ئیمانە بۆ زوڵفی پەرێشانت حاڵم چ پەرێشانە بۆ عاشقی بێچارەت وەک ڕۆژی حەشر وایە گەر بێت و دەمێ دەرخەی ئەو سوبحی گریبانە وەک خاکی ڕەهت جانا کەوتووم لە سەری ڕێگەت شایەد کە بە سەرما بێت ئەو گەردشی دامانە ئەم سەرمە لە مەیدانە گۆی بازییە ئەی دولبەر چونکە کە سەری زوڵفت وەک حەڵقەیی چەوگانە هەر چەندە وجوودی من سووتاوی غەمی تۆیە ماچی لەبی ڕەنگینت بۆ من وەکوو دەرمانە دایم لە غەمی باڵات دوو دیدەیی خوونبارم نمناکە فیدای تۆ بم هەر پیشەیی گریانە تۆ پادشەهی حوسنی ئەی ئافەتی جان و دڵ عاشق وەکوو مەملووکت ئامادەیی فەرمانە فەرمووی بە من ئەی ئەحمەدناسناوی ئەدەبی حازر بە لەبۆ کوشتن ئازاد بە لە دەرد و غەم وا مەوسیمی قوربانە
284
دوو چاوم خوێن ئەبارێنێ لە عیشقی ڕوومەتی ئاڵت
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
دوو چاوم خوێن ئەبارێنێ لە عیشقی ڕوومەتی ئاڵت گرفتارە لەناو زوڵفت دڵم بۆ دانەیی خاڵت خوا کەی بێت کە من پەشتانی باڵا و قامەتی تۆ بم چ وەختێ پڕ بە چنگ بگرم دوو لیمۆی نەوڕەسی کاڵت نەخۆشی خۆشترە لای من لە ساغی و سیححەت ئەی جانا ئەگەر یەک هەفتە جارێ بێی بپرسی چۆنە ئەحواڵت بە شاهیی عالەمی ناگۆڕمەوە ئەمڕۆ لە دنیادا جنێو و توندی و قەهر و قسەی نالایق و تاڵت نیگارا لێم ئەپرسی بۆ چی وا دێوانەیە ئەحمەدناسناوی ئەدەبی لە عیشقی چاوی تۆیە چاوەکەم وا بووم بە عەوداڵت
285
دوێنێ دڵبەرێکم دی کە وەک شمشادی بوستانە
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
دوێنێ دڵبەرێکم دی کە وەک شمشادی بوستانە سوئالم کرد کە بۆ چی ڕووت ئەڵێی مانگی درەخشانە ئەوە مەمکە وە یا نارنجە یا سێوی خوراسانە ئەوە ڕووتە وە یا مانگە وە یا خورشیدی تابانە ئەوە موژگانی تۆیە یا وەکوو تیرێکی دڵدۆزە ئەوە باڵایی تۆیە یا بە قوربان سەروی بوستانە ئەوە دەمتە نیگار یا نوقتەیی مەوهوومە ئەی دولبەر ئەوە لێوە وە یا یاقووتە یاخۆ قووەتی جانە ئەوە زوڵفی ئەتۆیە وا لەدەوری ڕووت ئەدا حەڵقە وە یاخۆ زوڵمەتی کوفرە لەدەورەی نووری ئیمانە ئەمن بولبول، ئەتۆ گوڵ، سا بکە ڕەحمێ بە حاڵی دڵ لە داخی خاڵی ڕووی تۆ حاڵەکەم یەکجار پەرێشانە سەرم وەک گۆ لە جێگەی بازییا داناوە ئەی جانا سەری زوڵفت لەبۆ چەوگانی بازی میسلی چەوگانە بە حەرفی موددەعی قوربان لە من عاجز نەبی چاکە ڕەقیبی سەگسیفەت حیلە و دەسیسەی میسلی شەیتانە دڵم هاوینسیفەت بۆ دیدەنیی یار گەرمە ئەمڕۆ من ئەما یارم لەئاستی من ئەڵێی سەرمایی زستانە مەدوو ئەحمەدناسناوی ئەدەبی بەخۆڕایی، لە تەعریفی نیگاری خۆت هەموو عالەم ئەزانێ دڵبەرت سەرخێڵی خووبانە
286
دڕک هاودەمیەتی بولبول پەشێوە حاڵەتی بۆ گوڵ
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
دڕک هاودەمیەتی بولبول، پەشێوە حاڵەتی بۆ گوڵ بەهاران بۆیە ئەو دایم ئەکا هەر ئەم چڵ و ئەو چڵ لەلام وایە کە حەتتا خاکی ژێرکەوشی ڕەقیبانت جەواهیرسورمەیە بۆ چاوەکانم، مەرهەمە بۆ دڵ زەمان بەم حیزییە، تالیع بە ئەم ناسازییە ئەمڕۆ نیگاریش لوتفی وابێ چۆن ئەبێ من مەتڵەبم حاسڵ بەرامبەر ئەبرووانی کەوتمە سوجدە، وتی عاشق ئەگەرچی قیبلەگاهی تۆ کەچە نوێژت نییە باتڵ تەوافی کەعبەیی دەرگانەکەت تەنها لە من مەنعە لە قورئانا ئەڵێی ئایاتی ڕەحمەت قەت نییە نازڵ تەپوکۆی ترپەترپی دڵ، بە گرمە ئەمشەو ئەیباران فیدای ئەو شۆخە، تەشریفی کە دێتە مەنزڵم باقڵ دەخیلم تۆ بزانە دەست و پەنجەی نازەنینێکە بە گۆزەی تێمەگە حەیفە، توخوا تۆ مەیخەرە ناو گڵ وەکوو مووسا هەموو ئەعزای کە ئەیبیست ڕۆژی کێوی توور لەسەر تا پێم ئەناڵێ وەقتی هیجرت نەک بە تەنها دڵ ئەزانی قەدری ئەحمەدناسناوی ئەدەبی کەی ئەزانن ئەهلی ئەم شارە لە دنیا دەربچێ و بمرێ و بچێتە ژێری خاک و گڵ
287
دڵ وەکوو بولبول لە هیجری نەوگوڵێ ئەفغان ئەکا
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
دڵ وەکوو بولبول لە هیجری نەوگوڵێ ئەفغان ئەکا ناری جەرگ و سۆزی سینەم عالەمێ بوریان ئەکا وادیارە لەم وڵاتی کۆهسارە عاجزە مەیلی خاکی گەرمەسێر و هەم قەڵای شێروان ئەکا ئەم وڵاتە بێ سەفایە، ساردە بۆ عوششاقی ڕووت ئیشتیاقی بەر هەتاوی ڕوومەتی خووبان ئەکا بارش و بارانی هەوری چاوەکانم جارییە زەڵمە یا خۆ تانجەڕۆیە تێکەڵی سیروان ئەکا هەر کەسێ ئەمڕۆ لە ڕێگای ئەو نیگارە ڕێی ببێ بۆ سبەینێ گەپ بە موڵک و تەختی شا و سوڵتان ئەکا ئافەرین بۆ لەشکەری موژگان و زولفەینی سیات وا بە یەکدەم موڵکی جان و دڵ هەموو وێران ئەکا بەرقی ئاهـ و سەیلی دیدەی من لە هیجری دڵبەرم هەر ئەڵێی هەوری بەهارە ناڵە و تۆفان ئەکا مەحمەلی لەیلا دەخیلم تۆ بە توندی وا مەڕۆ عاشقی مەجنوون سیفەت لەم دەشتەدا گریان ئەکا وا بە یادی تیغی ئەبرۆی دڵبەری بێ ڕەحمی خۆی ئەحمەدناسناوی ئەدەبیی عاشق خەریکە ڕۆحی خۆی قوربان ئەکا
288
دڵ پەرێشانم لە حەسرەت پەرچەمی شێواوی تۆ
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
دڵ پەرێشانم لە حەسرەت پەرچەمی شێواوی تۆ ڕۆژی ڕەش کردم بە جارێ زوڵفی ئاڵۆزاوی تۆ پێی وتم وریا بە خۆڵی ژێری ئەم کەوشی منە وەک جەواهیرسورمەیە بۆ چاوی پڕخوێناوی تۆ لام یەقینە بێ سوئال و جواب بەهەشت جێگەی منە دیارە جێی جەنناتی عەدنە ڕۆحەکەم کوژراوی تۆ ئەو دەمەی دێن و ئەپرسن لێم مەلائیک مەزهەبم من بە خوێنی دیدە ئەینووسم لە سینەم ناوی تۆ هەوری بەهمەن وا دیارە شیوەن و نەعرەی منە گرمەگرم و هاتنی بارانەکەی تاوتاوی تۆ سەروی باڵات چەندە مەوزوونە لە باخچەی حوسندا پێوە پێچراوە سەراپا زوڵفی وەک لاولاوی تۆ شەمعی ڕووت دەرخە فیداتم، ئەحمەدناسناوی ئەدەبیی بێچارەیە وەک پەپوولەی بێنەوایە شێت و دڵسووتاوی تۆ
289
دڵبەرم دیسان لەگەڵ من عاجزی و قینی هەیە
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
دڵبەرم دیسان لەگەڵ من عاجزی و قینی هەیە بۆیە دیدەی ئەشکبارم ئارەزووی شینی هەیە ئەو گوڵاڵەی وا لە کێوی بێ سنوورتا سەوز ئەبێ چەن لەتیف و ئاڵە ڕەنگی لێوی شیرینی هەیە ڕوومەت و خاڵت لە پێش چاوم نیگاری نازەنین هەر لە عەینی ڕەنگی ماهـ و شکڵی پەروینی هەیە من کە دیم تاقی دوو ئەبرۆی قیبلەگاهم کەچ بووە تازە بۆ من زاهیدیش ئوممێدی ئایینی هەیە ڕوومەتی تۆ باغە ئەمما بۆ دڵی بولبول سیفەت مەنعە بۆی چونکە لە زوڵفت دەوری پەرژینی هەیە سەیری چەن شێتە تەبیب ئێستا موداوای من ئەکا من کە کوشتەی دەستی تۆم ئەو ئارەزووی ژینی هەیە
290
دڵبەرێکم هەیە سیمینبەر و خۆش ڕەفتارە
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
دڵبەرێکم هەیە سیمینبەر و خۆش ڕەفتارە چاوی وەک نێرگسی شەهلا هەموو دەم بیمارە ئەبرویی قیبلەیە، خاڵی حەجەرولئەسوەدناوی تایبەتە ئەو پەرچەمی میسلی سەلیب، زوڵفی ئەڵێی زوننارە ڕووی گوڵەباخە نیگارم بە خوا حەیفە کە ئەو هاوڕەفیقی شەو و ڕۆژی دڕک و هەم خارە ساحیبی عیشوەیە غارەتگەری ئیمانی مەیە دڵڕەق و زاڵمە بێ میهر و وەفا و عەییارە ڕوویەتی ئاهویی چین و نیگەهی ئافەتی دین دەمی وەک فندق و لێوی هەر ئەڵێی گوڵنارە بۆ فریبی دڵی ئەحمەدناسناوی ئەدەبی هەموو دەم ئەو شۆخە حازرە یاڕەبی، ئەو دڵبەرە چەن مەککارە
291
دڵم پڕخوێنە جەرگم لەتلەتە بۆ لێوی گوڵنارت
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
دڵم پڕخوێنە، جەرگم لەتلەتە بۆ لێوی گوڵنارت نەخۆش و دەردەدارم من لە حەسرەت چاوی بیمارت سەلیبی پەرچەمی تۆم دەسکەوێ چیمە لە ئیسلامی کڵێسا جێگەمە جانا لە عیشقی زوڵفی زوننارت وتی عاشق ئەبێ بەم کوشتنەت مەسروور ببی چونکە لەناو عوششاقدا تەنها ئەتۆی قوربانی دڵدارت شکا بازاری شەهد و شەککەر و شیرینییی قەنناد لە ڕۆژێکۆ کە بیستوویانە خەڵقی نوتق و گوفتارت ئەبێ کاغەز لە بەرگی گوڵ، قەڵەم جانا لە عەنبەر بێ کە من مەیلم هەیە ئێستا بنووسم وەسفی ڕوخسارت کە تۆ سەروی منی، بێچارە قومریی دڵ حەزینی تۆم هەمیشە بولبول ئاسا وام لە دەوری باغ و گوڵزارت نیگار ئەمڕۆ لەناو جەمعی ڕەقیبا پێی وتم ئەحمەدناسناوی ئەدەبی مەحاڵە تۆ ئیتر دەستت کەوێ یاری دڵئازارت
292
دڵی خوێناوە بولبول بۆ لەبی وەک لەعلی ڕوممانی
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
دڵی خوێناوە بولبول بۆ لەبی وەک لەعلی ڕوممانی لە باڵایی ئەوا پەستە قەدی سەروی گوڵستانی بە ئیمای چاوی حاڵیی کردم ئەیفەرموو مەگەر بمری تەنەززول کەم کە بێمە سەر مەزاری تۆ بەمیوانی قەزا ئەم فرسەتەی دام چوومە بەر دەرگانەکەی ئەمڕۆ سەر و ژێری زوبانی هەر جنێو بوو بۆ ڕەقیبانی بەویش حەتتا بەخیلیم برد کە جوێنی دا بە ئەغیاری نەسیبی من نەبوو ئەو جوێنە تا خۆم کەم بە قوربانی وتم حاڵت چلۆنە هامجەلیست کێیە ئەو فەرمووی دیارە هەر دڕک هاودەمیە گوڵ، بۆچ شێتی، نازانی؟ گەدایی و سواڵکەری بەر ماڵەکەی، دەستم کەوێ ڕۆژێ خوا نەیکا کە من بیدەم بە تەخت و تاجی سوڵتانی دڵی سەودازەدەی ئەحمەدناسناوی ئەدەبی گرفتاری کەسێکە وا کە دی وا حەڵقەحەڵقە زوڵفەکانی کەوتە سەر شانی
293
دڵی زارم بەدایم بەستەیی زنجیری گیسووتە
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
دڵی زارم بەدایم بەستەیی زنجیری گیسووتە وجوودی وەک کەتانم لەت لەتی شوعلەی مەهی ڕووتە دڵم دایم کە وا زامارە ئەی شۆخی دڵئازارم هەمیشە خەستە و مەجرووحی شمشێری دوو ئەبرۆتە وەکوو شەمع ئەر دەمێ ئەگریم و گاهێ وام لە شەوقا من هەموو سیحر و دەسیسەی عیلم و مەکری چاوی جادووتە لە بازاڕی مەحەببەتدا من ئێستا زۆر بە سەرمایەم ڕەقیبی سەگ سیفەت ئەلحەمدولیللا ئێستە تابووتە بچۆ بیمارخانەی عیشقی ئەو شۆخە تەماشا کە لەلایێ ناڵە و دەنگی نەخۆشە، لایێ تابووتە ئەگەر سەد ساڵ جەفا کەی دڵبەرا من بەندەفەرمانم کە چونکە من ئەزانم دائیمەن بەدخوویی هەر خووتە نیگارم تووتییە بۆ خۆشزوبانی و لەنجە و عیشوە ئەما حەیفێ کە ئەو شۆخە لەگەڵ زاغی سیا جووتە ئەگەر ئەحمەدناسناوی ئەدەبی بەدایم عاشقی مەجنوون سیفەت ڕووتە مەکە مەنعی هەموو تاوانی شەوق و شوعلەیی ڕووتە
294
دڵی وەک هوزاری حەزینی من شەو و ڕۆژ بە ئاهـ و ناڵەیە
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
دڵی وەک هوزاری حەزینی من شەو و ڕۆژ بە ئاهـ و ناڵەیە بە ئومێدی چاوی مەستی تۆ، بەتەمای مەی و پیاڵەیە لە غەم و فیراقی قامەتت، لە دوو چاوی پڕ لە خوێنی من کە بەخوڕ هجووم ئەکا سروشک وەکوو ئاوی کانی نەواڵەیە بە نیگاهـ و غەمزەیی دولبەرم کە ئەڵێی غەزاڵی خەواڵووە سەبەب چییە بە ڕۆژ و شەو کە ڕەفیقی ئەو گەماڵەیە مەهی ئەوجی ناز و نیعمەتە شەهی موڵکی عیزز و شەوکەتە خەتی دەستی کاتبی قودرەتە، خەتی عاریزی قەباڵەیە وەرە سەیری باخی ڕوومەتی، وەرە سەیری گوڵشەنی قودرەتی قەد و قامەتی وەکوو نەیشەکەر، بە نازگی گوڵە ژالەیە دڵی ئەحمەدناسناوی ئەدەبی و من بێ نیشان، سەر و ماڵی عالەمی ئینس و جان بە فیدایی ئەو خەت و خاڵەیە، بە فیدایی ئەو خەت و خاڵەیە
295
دێتە گوێم دەنگێ بە سۆز و شیوەن و گریانەوە
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
دێتە گوێم دەنگێ بە سۆز و شیوەن و گریانەوە ناڵەیی دڵمە لە حەسرەت خاکی کوردستانەوە لانەواز و بێکەس و مەزڵوومن ئێستە قەومی کورد گا بەدەستی تورکەکان و گا بەدەس ئێرانەوە ئیسمی ویجدان و عەداڵەت بێ موسەممایە و درۆ بۆ سیاسەت ئەم قسە کەوتۆتە سەر لێوانەوە ڕاستە گەر ئیسمی عەداڵەت بۆ چی منداڵانی کورد وێڵ و سەرگەردان بسووڕێنۆ بەسەر کێوانەوە هێندە حیزە بەختی کورد بۆ کوشتن و تاڵانیان کۆمەڵێ هاتوون بە سواریی وشتری پێپانەوە حاڵی کورد ئێستا لە بەینی تورک و ئێران و عەرەب بێچووە تەیرێکە کە کەوتە داوی منداڵانەوە ئەم قەراری عوسبە وا خەڵقی ئەڵێن بۆ کورد ئەبێ هەر قسەی ڕووتە و قسە ناچێتە ناو گیرفانەوە ئەمڕۆ با وا بێ بەڵام ڕۆژێ ئەبێ ئەولادی کورد دێنەوە مەیدان بە عیلم و سەنعەت و عیرفانەوە نەوجوانانی وەتەن تەوحید ئەکەن ئەم میللەتە هەر لە کرماشانناوی تایبەت هەتا ورمێناوی تایبەت و سنەناوی تایبەت و بۆکانناوی تایبەتەوە ڕێک ئەخەن وەزعییەتی وانناوی تایبەت و جزیرەناوی تایبەت و باشقەڵاناوی تایبەت عەقرەناوی تایبەت و زاخۆناوی تایبەت دەبەستن ڕێک بەقەد بۆتانناوی تایبەتەوە خانەقینناوی تایبەت و مەندەلیناوی تایبەت خاکی لوڕستانناوی تایبەت یەک بە یەک وەک وەسا ئەدروون بە باڵای مەنتیقەی بابانناوی تایبەتەوە لەشکرێکی مونتەزەم بۆ سەندنی حەق ڕێک ئەخەن جوان و ڕازاوە بە تۆپی لاکەلی ئەڵمانناوی تایبەتەوە بەچکە شێرانی عەشایر بۆ قڕانی دوشمنان هەر وەکوو ڕۆستەم ئەکەونە هاتوچۆ و جەولانەوە پاش قڕانی موددەعی دەس پێ ئەکەن تەعمیری موڵک ڕێگەیی ئاسن ئەچێتە شاخی هەورامانشوێنەوە کێو و کەژ گشتی ئەبێتە باغ و جادە و قەیسەری بۆ تەماشای دەستەدەستە دێن لە ئینگلسانناوی تایبەتەوە لادە ئەحمەدناسناوی ئەدەبی تۆ لە باسی میللەت و سا پێی بڵێ تاکوو ساقی زوو بدا بادە بەدەم مەستانەوە پێی بڵێ بەو ساقییە بەو حوسن و ناز و دڵبەری داغی خۆی ناوە بە جەرگی یۆسفی کەنعانەوە بێتە جیلوە تا بە یادی پاشەڕۆژی قەومی کورد زەمزەمە و شادی بخاتە مەجلیسی ڕەندانەوە ئەم دڵی زامارمە تاوێ لە غەم فاریغ ببێ بسرەوێ یەکدەم لە ناڵە و شین و قوڕ پێوانەوە
296
دەمت بێنە بە قوربانی وەفاتم
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
دەمت بێنە بە قوربانی وەفاتم قبووڵمە من لەجێی مووچە و بەراتم لە هیجرانا ئەوا ڕەنجوور و زارم وەرە باڵین هەتا ماوە حەیاتم هەموو کەس وەسفی یاری خۆی لە دەستە بەغەیرەز من، کە هەر جوێنە خەڵاتم لە تەختەی نەردی غەمدا، ئەی نیگارم خەریکی شەشدەری هات و نەهاتم وتی: خورشید و مەهـ، ڕوویان ئەپۆشن لە گۆشەی بانەوە، وەقتێ هەڵاتم ئەڵێی ئەحمەدناسناوی ئەدەبی لە کوشتن ڕوو دەگێڕی لە بەحسی عیشقدا من زۆر بەزاتم
297
دەمێکە یار کە ناپرسێ لە حاڵی عاشقی زاری
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
دەمێکە یار کە ناپرسێ لە حاڵی عاشقی زاری لە بیری چۆتەوە چەن وەختە وا عەبدی وەفاداری لە لام وابوو کە یارێکی وەفادار و وەفاجۆیە بەسەهوا چووم و نەمزانی وەهایە ڕەسم و ئەتواری ئەگەرچی بێ وەفا و مەیلە، بەڵام ڕۆح و دڵم سەد جار بە قوربانی نیگاهی دیدە و لێوی شەکەرباری ئیتر بۆ چیمە من ئیمان و دین و مەزهەب و ئایین ئەگەر دەستم کەون حەڵقەی چەلیپای زوڵفی زونناری لەلام بێ قەدرە من بۆنی وەنەوشە و یاسەمین ئەمڕۆ کە دێتە بەر خەیاڵم پەرچەمی وەک موشکی تاتاری نیشانەی خوێنی ئاڵی عاشقی کوژراوی ئەو یارەن سەری پەنجەی حەنایی و لیباسی سووری گوڵناری وتی ئەحمەدناسناوی ئەدەبی لە عیشقا ئێستە وا مەشهوورە ئوستادی تەماشا کە چلۆن بردم دڵی زارت بە عەییاری
298
زاهید وەرە ناو بەزمی حەریفانی خەرابات
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
زاهید وەرە ناو بەزمی حەریفانی خەرابات لادە لە ڕیا و سەرزەنشی قۆڕ و خەرافات یەک جورعە بنۆشە لە مەیی بێ غەش و گوڵڕەنگ ئەسڵەن مەکە تۆ بەو پڕوپووچانە موبالات بیستوومە وە یا دیومە لە گوفتاری ئەدیبان بۆ خواردنی یەک قەترە دووسەد جۆرە موکافات حوکمی ئەزەلی چونکە نییە قابیلی تەغییر بۆ چی من ئەترسم لە جەزا و ڕۆژی حیسابات مایل نە بە حوور و نە بە غیلمانی بەهەشتم گەر بێت و بکەم من لەگەڵ ئەو شۆخە مولاقات ئەحمەدناسناوی ئەدەبی دڵی بێزارە لە ئەتواری ڕیاکار ساقی قەدەحی تێکە بە ئاهەنگ و مەقامات
299
سا بێنە توخوا ساقی مەی و شیشە و فنجان
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
سا بێنە توخوا ساقی مەی و شیشە و فنجان ئەم بەزمە موعەتتەر بکە تۆ وەک گوڵی خەندان گریانی من و ڕوومەتی تۆ ئەی بوتی ڕەعنا تەمسیلی ئەکەن شەونم و گوڵ سوبحی بەهاران خۆت شێت کە ئەگەر تالیبی مەسعودیی بەختی چەند زەحمەتی دی ئادەمی بێچارە لە شەیتان لەم مەنتیقەدا فەرقی نییە ئێستە موساوین یەکسان ئەنوێنێ ڕەوشی وەحشیی و ئینسان مەعنایی وەها لێک ئەدەنۆ بەعزێ موەززەف قانوون ئەوەتە کەشفی بکەن باخەڵ و گیرفان تاریکیی زوڵفت بووەتە باعیسی کوفرم سا دەرخە توخوا مەسحەفی ڕووت ئەی مەهی تابان گریانی درۆی سۆفی و لێهاتنی حاڵی دەروێش بە فیدای زەمزەمەیی نەعرەئی مەستان
300
سەبا عەرزی خلووس و بەندەگیم و هەم دوعاخوانی
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
سەبا عەرزی خلووس و بەندەگیم و هەم دوعاخوانی ببە بۆ خزمەتی شاهی موحیتی گشت سولەیمانی بڵێ قوربانی تۆ بم ئەی سەلاحەددینی ئەییوبی بە زۆری پەنجە وەک حەیدەر، بە سیما یۆسفی سانی لە دەست کافر نەجاتمان بوو، بیحەمدیللاهی وەلمیننە لە سایەی دەست و تیغ و هیممەتی تۆ شێری یەزدانی خوداوەندا بە لوتفی خۆت لە چاوی بەد بە دووری کە بە جاهی سەییدی مورسەل، بە ڕۆحی شاهی گەیلانی لە پاش ئەم ئیحتیراماتە، بڵێ بەو شاهی دەورانە چ جورمێکی هەیە ئەحمەدناسناوی ئەدەبی، کە کردووتە بە زیندانی ئەگەر شایەد لە خزمەتتا خراپەی ئەو بووە سابیت بە لوتفی خۆت عەفووی کە چونکە هەر خۆت ساحیب ئیحسانی کە جورمێکی نییە تا کەی، لە حەپسا دانیشێ قوربان لە تەنهایی لە فیکری چۆتەوە ئادابی ئینسانی ئەگەر داوای کەفیلی لێ ئەفەرمووی حازرە، یاخود موڵک تەئمین ئەکا سەد جار، بە ئایین و بە ئیمانی هەتا مردن، وەکوو بەندە، لە خزمەت شاهی کوردستان حەیاتی خۆی فیدا کا بۆ هەموو ئەمرێک و فەرمانی من ئەم حەپسەم لەلا فەخرە، بە شەرتێ سەروەری کوردان لە حەق ئەم بەندەیەی خۆیا، بمێنی لوتفی جارانی بە زاتی پاکی بێ هەمتا، بە نووری ئەحمەدی مورسەل جەنابت سوێند ئەدەم قوربان، بە گشت ئایاتی قورئانی بە لوتف و مەرحەمەت ئەم بندەیەی خۆتە عەفوو فەرموو ئەتۆ سەرفی نەزەر فەرموو، لە جورم و سەهو و نیسیانی لە لوتفی تۆ زیاتر هیچ پەیامێکی نییە موختارناسناوی ئەدەبی بە کاری هیچ نەهاتن دۆستەکانی خزم و خوێشانی